Zana Natık Kerem
01 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 15 نیسان 2019
بەغدا ــ AA
سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی لوبنان، نەبیھـ بڕی رایگەیاند وڵاتەکەی سازش لەسەر یەک پەرداخ ئاو بۆ ئیسرائیل ناکات و ئاماژەی بەوەشدا کە عێراق رۆڵێکی گرنگ دەگێرێت بە ئامانجی بەدیھێنانی سەقامگیری و ھاوکاری نێوان وڵاتانی ناوچەکە.
بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوینەرانی لوبنان، نەبیھـ بری لە چوارچێوەی سەردانەکەی بۆ بەغدا و دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ نوێنەرانی پێکھاتە سیاسی و ئاینییەکان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق، عادل عەبدولمەھدی کۆبووەتەوە.
لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە کە لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی لوبنان، نەبیھـ بری گوتوویەتی: "ئیسرائیل چاوی بڕیوەتە ئاوی وڵاتەکەمان، بەڵام سازش لەسەر یەک پەرداخ ئاو ناکەین بۆ ئیسرائیل".
نەبیھـ بری جەخیتکردووەتەوە کە عێراق رۆڵێکی گرنگ دەگێرێت بە ئامانجی بەدیھێنانی سەقامگیری و ھاوکاری نێوان وڵاتانی ناوچەکە.
لە بەرامبەردا بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق،عادل عەبدولمەھدی لە کۆبوونەوەکەدا رایگەیاندووە "لوبنان وڵاتێکە کە بە شێوەیەکی بەرچاو کاریگەری لەسەر جیھانی عەرەبی ھەیە، دڵخۆشین بەو پەیوەندیییەکانی نێوان گەلی ھەردوو وڵات ".
سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەوەشی گوتووە "متمانەمان بە کۆمپانیاکانی لوبنان ھەیە، خۆشحاڵ دەبین ئەگەر بازرگان و وەبەرھێنەرانی لوبنان بۆ کاری وەبەرھێنان روو لە عێراق بکەن".
دوێنێ یەکشەممە، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی لوبنان، نەبیھـ بری بەسەردانێک گەیشتە بەغدا کە ماوەی پێنج رۆژ دەخایەنێت.