دکتۆر جێمس تالبۆت لە وەزارەتی تەندروستیی کەنەدا رایگەیاند: بەشێوەیەکی خێرا پەتای ئەنفلۆنزای بەراز لە ھەرێمی ئالبێرتا، بڵاوبۆتەوە و بەهۆیەوە تائێستا ١٠ کەس کە تەمەنیان لە نێوان ١٨ تا ٦٤ ساڵاندایەگیانیان لە دەستداوە.
تالبۆت ھەروەھا گوتی:" ئێستا ٤٠ کەس لە ژێر چاودێریی وردی نەخۆشخانەکاندان و ڤایرۆسی H١N١ زۆر بەخێرایی بڵاو دەبێتەوە."
لە لایەکی دیکە، بەرپرسانی وەزارەتی تەندروستی لە ئۆتاوای پایتەختی کەنەدا، بە دەرکەوتنەوەی ڤایرۆسی H١N١، رێوشوێنی پێویستیان گرتۆتە بەر.
پێشتریش لەو وڵاتە کەنەدا نۆ کەس بەھۆی ئەنفلەوەنزای بەراز گیانیان لەدەستدابوو.