Fatih Gökbulut, Cankut Taşdan
07 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2026
سەرکۆماری توركیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی سەردانێکی یەک ڕۆژە بەرەو سعوودیە بەڕێکەوت.
فڕۆکەكه‌ی سەرکۆمار ئەردۆغان و شاندی یاوەری، کاتژمێر ٠٧:٣٠ لە فڕۆکەخانەی ئەنقەرەوە به‌ره‌و سعوودیه ده‌ستی به گه‌شت كرد.
له فڕۆكه‌خانه سهركۆمار ئه‌ردۆغان له‌لایه‌ن جێگری سەرکۆماری توركیا، جەودەت یڵماز و بەرپرسانی دیکەوه به‌ڕێكرا.
پێشبینی دەکرێت لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا سەرکۆمار ئەردۆغان لەگەڵ شازادەی جێنشینی سعوودیە، محەممەد بن سەلمان و سەرۆکوەزیرانی پاکستان، شەهباز شەرێف کۆببێتەوە.