Mümin Altaş, Orhan Onur Gemici
07 ئاب 2026•نوێکردنەوە: 07 ئاب 2026
سەرکۆماری توركیا، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان به سەردانێکی یەک ڕۆژە گەیشتە سعوودیە.
دوای نیشتنهوهی فڕۆکەكهی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مەلیک عەبدولعەزیز، سهركۆمار ئەردۆغان لەلایەن جێگری میری ناوچەی مەککە، میشعەل بن عەبدولعەزیز ئال سعوود و باڵیۆزی تورکیا لە ڕیاز، ئهومروڵڵا ئیشلەر و کۆنسوڵی گشتیی توركیا له جددە، مستەفا ئوناڵ-ەوە پێشوازی لێکرا.
پاشان سەرکۆمار ئەردۆغان لە ڕێگای وشکانییەوە بەرەو مەککە بەڕێکەوت.
سهركۆمار ئەردۆغان، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا، لە مەککە لەگەڵ شازادەی جێنشینی سعوودیە، محەمەد بن سەلمان و سەرۆکوەزیرانی پاکستان، شەهباز شەرێف کۆدەبێتەوە.