Mehmet Tosun
30 مای,س 2023•نوێکردنەوە: 30 مای,س 2023
ئەنقەرە – AA
سەرکۆماری ئێران، ئیبراهیم رەئیسی بە مەبەستی پیرۆزباییکردن لە هەڵبژاردنەوەی بە سەرکۆماری تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان ئەنجام دا.
فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا لە راگەیەندراوێکدا تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی کە لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، رەئیسی پیرۆزبایی لە ئەردۆغان کردووە بەبۆنەی هەڵبژاردنەوەی بە سەرکۆماری تورکیا و هیوای خواستووە ئەنجامەکانی هەڵبژاردن ببێتە مایەی خێروخۆشی بۆ گەلی تورکیا.
لە میانی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، هەروەها پەیوەندییەکانی نێوان تورکیا و ئێران و پێشهاتەکانی ناوچەکە تاوتوێ کراوە.