Fakhradin Ibrahim Mohammad
18 مای,س 2025•نوێکردنەوە: 18 مای,س 2025
هەولێر - AA
سەرۆکی هەرێمی کوردستان-عێراق نێچیرڤان بارزانی لە لایەن سەرکۆماری ئێران مەسعود پزیشکیان'ەوە پێشوازی لێ‌کرا.
بە مەبەستی بەشداریکردن لە "ديدارى تاران بۆ گفتوگۆ" کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕێکخراوە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی سەردانی ئێرانی کردووە.
لە میانی سەردانەکەدا، بارزانی لەگەڵ سەرکۆماری ئێران مەسعود پزیشکیان کۆبوویەوە.
لەبارەی کۆبوونەوەکە، سەرۆکی هەرێم لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوی کردەوە، ڕایگەیاندووە، "زۆر خۆشحاڵ بووم كه ئه‌مڕۆ له تاران له‌گه‌ڵ جه‌نابى سه‌رۆك مه‌سعوود پزشكيان كۆبوومه‌وه. جه‌ختمان له بره‌ودان به په‌يوه‌نديى دوو لايه‌نه و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شى كۆمارى ئيسلاميى ئێران له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه".
نێچیرڤان بارزانی هەروەها نووسیوێتی، "دوايين پێشهاته‌كان و دۆخى ناوچه‌كه‌مان به‌گشتى تاوتوێ كرد و هاوڕا بووين له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و پێكه‌وه‌كاركردنى هه‌مه‌لايه‌نه له‌سه‌ر بنه‌ماى به‌رژه‌وه‌نديى هاوبه‌ش".