Emre Gürkan Abay
18 مای,س 2025•نوێکردنەوە: 19 مای,س 2025
مۆسکۆ - AA
سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتین ڕایگەیاند، خوازیاری ئاشتییەکی درێژخایەن لەگەڵ ئۆکراینا و دەستەبەرکردنی ئاسایشی ڕووسیان.
پوتین لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی فەرمی وڵاتەکەی Rossiya 1، باسی لە ئامانجەکانی ڕووسیا لەگەڵ ئۆکراینا کرد.
سەرۆکی ڕووسیا جەختی لەوەش کردووە کە توانای سەربازیی وڵاتەکەی بۆ بەردەوامیدان لە ئۆپەراسیۆن بەهێزە و گوتیشی، "هێزی پێویستمان بۆ گەیشتن بەو ئامانجە لۆژیکییەی کە لە ٢٠٢٢دا دەستمان پێکرد هەیە. ئاکامی ئەوەش لەناوبردنی هەڕەشەیەکە کە قەیرانەکەی لێ کەوتەوە و هەروەها گەیشتن بە ئاشتییەکی درێژخایەن و دەستەبەرکردنی ئاسایشی ڕووسیا".
پوتین جەختی لەوە کردووەتەوە مەبەستیان پاراستنی ئەو کەسانەشە کە لە ئۆکرینا بە ڕووسی قسە دەکەن.
ڕووسیا و ئۆکراینا دوای سێ ساڵ جەنگ، بۆ یەکەمجار ڕۆژی ١٦ی ئایار بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە ئیستانبوڵ کۆبوونەوە.