Kaan Bozdoğan
14 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 14 شوبات 2022
ئیستانبول – AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەسەربانگهێشتی جێنیشی ئەبوزەبی، محەمەد بن زاید ئال نهەیان بە مەبەستی ئەنجامدانی چەند کۆبوونەوەیەکی گرنگ لە ١٤-١٥ی شوباتدا، سەردانی ئیمارات دەکات.
رەجەب تەیب ئەردۆغان بەرلە بەڕێکەوتنی بۆ ئیمارات لە میوانخانەی فڕۆکەخانەی ئەتاتورک لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا، وەڵامی پرسیاری میدیاکارانی دایەوە.
دوای کۆنگرە رۆژنامەوانییەکە، جێگری سەرکۆمار، فوئاد ئۆکتای و پارێزگاری ئیستانبوڵ، عەلی یەرلیکایە و سەرۆکی لقی پارێزگای ئاکپارتی، عوسمان نوری کاباکتەپە سەرکۆمار، رەجەب تەیب ئەردۆغان-یان بەڕێکرد.
هەریەک لە وەزیری دەرەوە، مەولود چاوشئۆغڵو و وەزیری ناوخۆ، سولەیمان سۆیڵو و وەزیری گەنجینە و دارایی، نورەددین نەباتی و وەزیری بازرگانیی، مەهمەت مووش و وەزیری پیشەسازیی و تەکنەلۆجیا، مستەفا ڤەرەناک و وەزیری گواستنەوە و ژێرخان، عادل قەرەئیسماعیلئۆغڵو و وەزیری کولتوور و گەشتوگوزار، مەهمەت نوری ئەرسۆی و جێگری سەرۆکی گشتیی و گوتەبێژی ئاکپارتی عومەر چەلیک و سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، فەخرەددین ئاڵتون و گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆمار، ئیبراهیم کاڵن لەم سەردانەدا یاوەری ئەردۆغان دەکەن.
لە چوارچێوەی سەردانەکەی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان-دا، هەڵسەنگاندن بۆ پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان تورکیا و ئیمارات دەکرێت و کار بۆ پێشخستنی پەیوەندییەکان و کاری هاوبەش دەکرێت.
لە بەشێکی دیکەی سەردانەکەدا، بەرنامە بۆ ئەوە داندراوە واژوو لەسەر چەند رێککەوتننامە و لێکێگەیشتنێکی گرنگ بکرێت.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە درێژەی سەردانەکەیدا لە ١٥ی شوباتدا، بەشداری لە رێوڕەسمی کردنەوەی "EXPO 2020 Dubai"دا دەکات.