Muhammet Ali Kemal
10 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2016
ئەبوزەبی - AA
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی فەرمی ئیمارات، دوێنێ مانۆڕی سەربازیی هاوبەشی ئەو وڵاتە و فەڕەنسا کە هەر چوار ساڵ جارێک ئەنجام دەدرێت، لەژێر ناوی ''کەنداو 2016''دا دەستی پێکردووە.
مانۆڕە سەربازییەکە ئامانج لێی هاوبەشی پێکردنی ئەزموون و بەزرکردنەوەی ئاستی هاریکاریی نێوان هەردوو وڵاتە و لەچوارچێوەی رێککەوتننامەی بەرگریی نێوان فەڕەنسا و ئیماراتدا کە پێشتر واژووکراوە، رێکخراوە.
لەهەواڵەکەدا زانیاریی سەبارەت بە وادەی تەواوبوونی مانۆڕەکە نەدراوە و تەنها ئاماژە بەوەکراوە کە ماوەی چەند رۆژێک دەخایەنێت.
بەپێی رێککەوتننامەی بەرگریی نێوان فەڕەنسا و ئیمارات کە ساڵی 1995 واژووکراوە، لەساڵی 1996ەوە بەدواوە هەموو چوار ساڵ جارێک مانۆڕێکی سەربازیی هاوبەش لەنێوان ئەو دوو وڵاتەدا سازدەکرێت.