Mehmet Tosun
13 شوبات 2022•نوێکردنەوە: 18 شوبات 2022
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەسەر بانگهێشتی جێنشینی ئەبو زەبی، محەمەد بن زاید ئال نھەیان رۆژانی ١٤-١٥ی شوباتی ٢٠٢٢ بە فەرمی سەردانی ئیمارات دەکات.
بەپێی راگەیەندراوێکی سەرۆکایەتی فەرمانگەی پەیوەندییەکان لە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، لەو کۆبوونەوانەی لە چوارچێوەی سەردانەکەدا ئەنجام دەدرێن، پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان تورکیا-ئیمارات بە هەموو رەهەندەکانییەوە هەڵدەسەنگێندرێت و بەرەوپێشبردنی هاریکارییەکان تاوتوێ دەکرێت.
لە پەیوەندییەکاندا بیروڕا ئاڵوگۆڕ دەکرێت لە بارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، بنیاتنان و پاراستنی ئاشتیی و سەقامگیریی، پێشهاتە هەرێمیی و نێودەوڵەتییەکان.
هەر لە چوارچێوەی سەردانەکەدا، واژووکردنی ئەو رێککەوتننامانە لە بەرنامەی کاردا دەبن کە گرنگن لە پەیوەندییە دووقۆڵییەکاندا.
هەروەها سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان، سەردانی پێشانگای جیهانی "EXPO 2020 Dubai" دەکات و لە ١٥ی شوباتدا سەردانی ناوچەی تورکیا لە پێشانگاکە دەکات کە بە رۆژی نەتەوەیی تورکیا دیاریی کراوە.