Sinan Doğan
08 کانوونی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 09 کانوونی دووەم 2024
بۆگۆتا - AA
سەرکۆماری کۆڵۆمبیا، گوستاڤۆ پێترۆ سەبارەت بەو ڕۆژنامەنووسانەی لە ئەنجامی هێرشی ئیسرائیل کوژراون ڕایگەیاند: "لە کەرتی غەززە، ١٠٨ ڕۆژنامەنووس لە بۆردومانەكانی ئیسرائیلدا کوژراون".
لە پەیامێکدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، پێترۆ وێنەی هەریەک لە مستەفا سورەیا و حەمزە ئەلدوحدوحی بڵاوکردەوە کە لە ئەنجامی هێرشی ئیسرائیل لە غەززە کوژران.
پێترۆ ڕایگەیاند: "لە کەرتی غەززە، ١٠٨ ڕۆژنامەنووس لە بۆردومانەكانی ئیسرائیلدا کوژراون".
فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل لە ٧ی کانوونی دووەمدا بۆردومانی ئەو ئۆتۆمبێلەی کرد کە هەریەک لە ڕۆژنامەنووسان حەمزە ئەلدەحدوح و مستەفا سورەیای تێدا بوو لە کاتی ئەرکدا بوون، لە ئاکامی ئەو هێرشەشدا هەردووکیان کوژران.