Erbil Başay
08 کانوونی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 08 کانوونی دووەم 2024
بەرلین - AA
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، ئانالینا بایربۆک ئاماژەی بەوە کرد کە حکوومەتی ئەڵمانی دژی فرۆشتنی فڕۆکەی جەنگی یۆرۆفایتەر نییە بە سعوودیە.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی ئەڵمانی DPA، بایربۆک لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکۆماری ئیسرائیل، ئیسحاق هێرزۆگ و وەزیری دەرەوەی وڵاتەکە، ئیسرائیل کاتز لە قودس، ڕوونکردنەوەی دا.
ئانالینا بایربۆک باسی لەوە کرد کە سعوودیە هاوکار بووە لە پاراستنی ئاسایشی ئیسرائیل بە ڕاگرتنی ئەو مووشەکانەی لەلایەن حووسییەکانی یەمەنەوە ئاڕاستەی ئیسرائیل دەکرێن و ڕێگریی کردن لە تەشەنەسەندنی ئاگری ناوچەکە، لەبەرئەوە حکوومەتی ئەڵمانیا دژی بۆچوونی پێدانی یۆرۆفایتەری زیاتر ناوەستێتەوە لەلایەن بەریتانیاوە بۆ سعوودیە.
هەروەها بایربۆک باسی لەوە کرد کە سعوودیە ماوەیەکی زۆرە هەستی بەو مەترسییە کردووە کە حووسییەکان بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە دروستیان کردووە، هێزی ئاسمانیی سعوودیە لێرەدا یۆرۆفایتەری بەکارهێناوە و ڕیاز هەوڵ دەدات بۆ داهاتوویەکی باش لە ناوچەکەدا.
پێشتر ئەڵمانیا دژی فرۆشتنی چەک بوو بە سعوودیە.
یۆرۆفایتەر پرۆژەیەکی هاوبەشی بەریتانیا، ئیتاڵیا، ئەڵمانیا و ئیسپانیایە و بۆ فڕۆشتنی ئەم فڕۆکە جەنگییە پێویست بە ڕەزامەندی ئەڵمانیا دەکرێت.