İbrahim Hakkı Çetinkaya,Emel Gözellik
11 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 11 کانوونی دووەم 2021
ئەنقەرە - AA
سەرۆكى كۆرياى باكوور كيم جۆنگ ئون، نازناوى سكرتێرى گشتيى پارتى كرێكارانى دەسەڵاتدارى لە كۆريا پێدرا.
بە گوێرەى هەواڵێكى ئاژانسى ناوەنديى هەواڵى كۆريا، لە شەشەمين دانيشتنى هەشتەمين كۆنگرەى پارتى كرێكارانى كۆريا، كە دواى پێنج ساڵ لە بيۆنگيانگى پايتەخت بەڕێوەچوو، نازناوى سەرۆكى پارتى كە پێشتر باوكى كيم جۆنگ ئيل و و باپيرى كيم ئيل سونگ هەڵيانگرتبوو، لە لايەن پارتى كرێكارانى دەسەڵات گۆڕدرا بۆ سكرتێرى گشتى و درايە كيم جۆنگ ئون.
ئەوه دەگوترێت، كيم كە بەرزترين پلەى باڵاى هەيە لە پارتى كرێكارانى كۆريا، بۆ بەهێزتركردنى دەسەڵاتەكەى ئەو نازناوەى پێدراوە.
لەلايەكى ديكەوە، سوپاى كۆرياى باشوور، ئاشكرايكرد كە زانيارى هەواڵگرييان بەدەستگەيشتووە دەربارەى ئەنجامدانى نمايشێكى سەربازى لە شەوى يەكشەممە لە لايەن سوپاى كۆرياى باكوور لە گۆڕەپانى بيۆنگ يانگى پايتەخت.