Emel Gözellik
11 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 11 کانوونی دووەم 2021
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا، جۆ بایدن، ویلیا‌م بێرنز-ی بۆ سه‌رۆكایه‌تییكردنی دامه‌زراوه‌ی هه‌واڵگری ناوه‌ندی ناسراو به سی ئای ئه‌ی، كاندیدكرد.
لەو راگه‌یه‌نراوه‌دا كە لە تيمى بايدنەوە بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه ویلیا‌م بێرنز، ديپلۆماتێكی نموونەييە كە خاوەنى ئەزموونى دەيان ساڵە و ئاسايشى ئەمريكا و خەڵكەكەى دەپارێزێت.
راگهیهنراوهكه تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش بايدن، وا بيردەكاتەوە، كانديدى سەرۆكايەتى سى ئاى ئەى، هاوشێوه‌ی خۆى پێی وایه هەواڵگرى پەيوەندى بە سياسەتەوە نييە و له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه:
"باڵيۆز بێرنز، رێگریى لە هەرەشەكان ده‌كات پێش ئەوەى بگەنە سنوورەكانمان و رووبەروويان دەبێتەوە، كەسێكە كە پێويستمان بە زانايى و دووربينييەتى".
بێرنز-ى تەمەن ٦٤ ساڵان، پێشتر باڵيۆزى ئەمريكا بووە لە رووسيا و ماوەى ٣٣ ساڵ لە وەزارەتى دەرەوەی وڵاته‌كه‌ی خزمەتی كردووە.