Zana Natık Kerem
12 کانوونی دووەم 2023•نوێکردنەوە: 12 کانوونی دووەم 2023
هەولێر – AA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی بەسەرۆکایەتی شاندێکی باڵا بەرەو ئەڵمانیا بەرێکەوت کە لە میانیدا زنجیرەیەک دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ گەرورە بەرپرسان و ژمارەیەک کۆمپانیای ئەو وڵاتە ئەنجام دەدات.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە ئەمڕۆ، محەمەد شیاع سوودانی بەسەردانێکی فەرمی لە بەغداوە و بەرەو ئەڵمانیا بەرێکەوتووە.
راشیگەیاندووە کە محەمەد شیاع سوودانی بەرلەوەی بەرەو ئەڵمانیا بەرێبکەوێت لە لێدوانێکی رۆژنامەوانییدا ئاماژەی بەوەداوە، ئەم سەردانەی بۆ ئەڵمانیا کە ماوەی چەند هەفتەیەکە لەلایەن لیژنە پەیوەندیدارەکانی عێراق و ئەڵمانیاوە ئامادەکاریی بۆ کراوە لە سەردانەکانی بەرپرسانی پێشوو جیاوازترە، چونکە پلانی کاری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات لەخۆدەگرێت، هەروەها و یاداشتنامەکانی لێکتێگەیشتن بەهۆی تەرخانکردنی بوودجە و رێککەوتننامە بەراییەکانی نێوان عێراق و ئەڵمانیاوە، جێبەجێ دەکرێن.
باسی لەوەش کردووە کە سەرۆکوەزیرانی عێراق، هەروەها راشیگەیاندووە، سەردانەکەی بۆ ئەڵمانیا ژمارەیەک پرسی گرنگ پەیوەست بە کارەبا لەخۆدەگرێت کە لە میانیدا، یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن، بە ئامانجی باشترکردنی کەرتی کارەبا لە بواری بەرهەمهێنان، گواستنەوە و دابەشکردندا لە عێراق لەگەڵ کۆمپانیای زیمێنس واژوو دەکەن.
ئەوەیشی خستووەتەڕوو، محەمەد شیاع سوودانی روونیشی کردووەتەوە کە یاداشتنامەکە، گرێبەستێکی درێژخایەن لەخۆدەگرێت بۆ کارەکانی چاککردنەوە و تێپەڕاندنی ئەو ئاستەنگانەی کە لە عێراق رووبەڕووی کەرتی کارەبا بوونەتەوە، هەروەها یاداشتنامەکە دەبێتە مایەی کەمکردنەوەی تێچووکان بەڕێژەی لەسەدا ٢٠ی کارەکانی چاککردنەوەی وێستگەکانی کارەبا.
ئاماژەی بەوەیشداوە کە سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی جەختی کردووەتەوە لەسەر ئەوەی کە لە میانی سەردانەکەیدا بۆ ئەڵمانیا، چەندین دەرفەرتی گرنگ لە بواری بەرهەمهێنانی غازی سروشتی، دەرفەتی دیکە لە کەرتی پترۆکیمیایی، دەستپێشخەری و بەرنامە لە بواری گەشەپێدانی مرۆیی و راهێنانی پیشەیی و خوێندنی باڵا، هەروەها هاریکاریی لە بوارە دارایی و بانکییەکاندا کە ببێتە مایەی گەشەپێدانی ئابووریی و دابینکردنی کەشێکی سەرنجڕاکێش بۆ کۆمپانیاکان و کەرتی بازرگانیی دەخانەڕوو و رایگەیاندووە: "لە سەردانەکەماندا بۆ ئەڵمانیا، گرنگی بە پرسی گۆڕانی ئاووهەوا دەدەین".