Hamdi Yıldız
08 تشرینی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 08 تشرینی دووەم 2022
قودس - AA
سەرۆکی ئوکراینا، ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی سەرۆکی پارتی لیکۆدی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهو کە لە هەڵبژاردنەکانی ئیسرائیلدا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە، بانگهێشتی کیێڤ کرد.
بەپێی راگەیەندراوێکی نووسینگەی بێنیامین ناتانیاهو، ئێواری دوێنێ دووشەممە، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەنێوان زێلێنسکی و ناتانیاهودا ئەنجامدراوە.
بێنیامین ناتانیاهو سوپاسی ڤلۆدۆیمیر زێلێنسكی کرد کە بەبۆنەی سەرکەوتنی لە هەڵبژاردنەکانی وڵاتەکەیدا، پیرۆزبایی لێکردووە و دووپاتی کردەوە وەک چۆن لە میانی هەڵمەتی هەڵبژاردندا بەڵێنی دابوو، دوای ئەوەی دەسەڵات دەگرێتەوە دەست بەجیددی بیر لە کێشەی ئۆکراینا بکاتەوە.
لەلایەکی دیکەوە، زێلێنسکی لە هەژماری خۆی لە تویتەر سەبارەت بە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە، تویتێکی کرد و باسی لەوە کرد کە بە ناتانیاهوی راگەیاندووە هیوادارە ئۆکراینا و ئیسرائیل پەیوەندییەکیان هەبێت لەگەڵ ئاستەنگە ئەمنییەکانی بەردەم هەردوو وڵاتدا بگونجێت.
رۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرەنۆت، بە پشت بەستن بە زانیاری بەرپرسانی ئۆکراینی بڵاوی کردەوە کە زێلێنسکی داوای چەکی ئیسرائیلی لە ناتانیاهو کردووە و بانگهێنشتیشی کردووە بۆ کیێڤ.
بێنیامین ناتانیاهو لە میانی بەڕێوەچوونی هەڵمەتی هەڵبژاردندا، باسی لەوە کردبوو کە ئەگەر هەڵبژێردرێت ئەوا بیر لە پشتیوانیکردنی ئۆکراینا دەکاتەوە بە چەک.