Mücahit Oktay
27 نیسان 2026•نوێکردنەوە: 27 نیسان 2026
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە بانگەشهكانی کۆڵ تۆماس ئاڵن کە لە میانی ههڵكوتانه سهر میوانداری کۆمەڵەی پەیامنێران له کۆشکی سپی بۆ خوانی ئێواره دەستگیرکرا، ڕایگهیاند: "من دەستدرێژیکار نیم، دەستدرێژیم نەکردووەتە سەر کەس، من منداڵباز نیم".
لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تەلەڤیزیۆنی سی یی ئێس، ترەمپ کاردانەوەی بەرامبەر ئهو پێشکەشکارە نیشان دا، کە ئەو تۆمەتانەی خوێندنەوە کە گومانلێکراوەکە ئاڕاستهی ئەو و ئیدارەکەی کردبوو.
کاتێک پێشکەشکارەکە ئەو تێبینیانەی خوێندنەوە کە لەلایەن ئاڵن-ەوە نووسرابوون و تۆمەتی وەک "دەستدرێژیکار و منداڵباز"یان تێدابوو، ترەمپ ڕایگهیاند: "من دەستدرێژیکار نیم، دەستدرێژیم نەکردووەتە سەر کەس، من منداڵباز نیم".
ترەمپ دەربڕینی گومانلێکراوەکەی وەک "قسەی پڕوپووچی کەسێکی نەخۆش" هەڵسەنگاند، بە پێشکەشکارەکەشی گوت کە پێویسته شهرم بكات بەهۆی خوێندنەوەی ئەو قسانه.