Zana Natık Kerem
26 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 28 تشرینی یەکەم 2016
كەركووك ــ AA
بەمەبەستی تاوتوێكردنی رەوشی ئاوارەكان و رووداوەكانی ئەم دواییەی شآری كەركووك، سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، سەلیم جبووری بەسەردانێك گەیشتە کەرکووک.
پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە كەركووك رایگەیاند، لەگەڵ گەیشتنی، جبووری سەردانی تەلاری پارێزگای كەركووكی كرد و لەوێ لەگەڵ پارێزگاری شارەکە، نەجمەدین كەریم كۆبووەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانە كە دەستی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو كەوتووە، لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران و پارێزگاری كەركووك، رەوشی ئاوارەكان و رووداوەكانی چەند رۆژی رابردووی شاری كەركووك كە بەهۆی هێرشی تیرۆریستانی داعش روویاندا،تاوتوێ دەکەن.
دوێنێ سێشەممە سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران سەلیم جبووری بەمەبەستی ئاگاداربوون لە بەڕێوەچوونی ئۆپەراسیۆنی كۆنترۆڵكردنەوەی شاری مووسڵ و دۆخی ئاوارەكان بەسەردانێك گەیشتە بنكەی ئاسمانی گەیارە لە باشووری مووسڵ.