Haydar Karaalp
11 شوبات 2021•نوێکردنەوە: 15 شوبات 2021
به‌غدا – AA
به‌ر له سه‌ردانه چاوەڕوانکراوكهی پاپای ڤاتیکان، پاپا فرانسیس بۆ عێراق، شاندێكی ڤاتیكان گه‌یشته شاری نه‌جه‌ف باشووری عێراق.
فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی نه‌جه‌ف رایگه‌یاند له میانی ئاماده‌كارییه‌كان بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی پاپای ڤاتیکان، پاپا فرانسیس بۆ عێراق، شاندێكی ڤاتیكان گه‌یشته شاری نه‌جه‌ف و له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌كه، عیسا شممەرییهوه پێشوازی لێ كرا.
ئاژانسی هه‌واڵی عێراق رایگه‌یاند شانده‌كه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی نووسینگه‌ی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان، عه‌لی سیستانی كۆبووه‌ته‌وه.
بڕیاره پاپا فرانسیس مانگی ئاداری داهاتوو به سه‌ردانێك بگاته عێراق. ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م سه‌ردانی پاپا ده‌بێت بۆ عێراق.