Zana Natık Kerem
21 ئەیلوول 2022•نوێکردنەوە: 21 ئەیلوول 2022
ھەولێر ــ AA
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢١ی ئەیلوولی ٢٠٢٢، شاندێکی ئەمریکا بەسەرۆکایەتیی یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا بۆ کاروباری ئاسایشی نێودەوڵەتیی، سێلیست واڵەندەر گەیشتە ھەولێر.
شاندەکەی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا بە گەیشتنی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی ھەولێر، لەلایەن سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی پێشوازی لێ کرا.
پێشتر نووسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆکوەزیرانی ھەرێمی کوردستان رایگەیاندبوو کە ئەمڕۆ، مەسرور بارزانی پێشوازیی لە شاندێکی ئەمریکا دەکات بەسەرۆکایەتیی یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا بۆ کاروباری ئاسایشی نێودەوڵەتیی، سێلیست واڵەندەر.
تا ئێستا ھیچ زانیارییەک لەبارەی ئەجندای سەردانی شاندەکەی وەزارەتی ئەمریکا بڵاونەکراوەتەوە.
بەپێی میدیا خۆجێیەکان چاوەڕوان دەکرێت شاندەکە سەردانی وەزارەتی پێشمەرگە بکات و لە میانیدا لێکتێگەیشتنێک لەنێوان ھەردوولادا لە بواری ئەمنیی و سەربازییدا واژوو بکرێت.