Sarmand Hameed
03 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 05 شوبات 2019
تونس - AA
شای ئوردن، عەبدوڵڵای دووەم لە رێگای فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی قرتاجەوە گەیشتە تونس.
بەپێی بەیاننامەیەکی سەرۆکایەتی تونس، عەبدوڵڵای دووەم بەیاوەری هاوسەرکەی شاژن، رانیا عەبدوڵڵا لەسەر بانگهێشتی سەرۆکی تونس، باجی قائید سبسی گەیشتە تونس.
بەپێی بەیاننامەکە، سەردانەکەی شای ئوردن بۆ تونس هاوکاتە لەگەڵ شەستەمین ساڵیادی بنیاتنانی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی نێوان تونس ئوردن لەچوارچێوەی خواستی هاوبەشی هەردوو وڵات بۆ بنیاتنانی پەیوەندییەکی بەهێز و بەهێزترکردنی بەجۆرێک کە خزمەت بە بەرژەوەندی هاوبەشی گەلی هەردوو وڵات بکات.
دوێنێ شەممە شای ئوردن، عەبدوڵڵای دووەم بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەنقەرە و لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان کۆبووەوە.