Muhammet Ali Kemal
11 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 12 ئادار 2016
به‌گوێره‌ی ئه‌و روونکردنه‌وه نووسراوه‌ی دیوانی پاشایه‌تیی ئوردن بڵاوی کردووه‌ته‌وه، شا عه‌بدوڵڵا له‌گه‌ڵ بایدن که به‌سه‌ردانێکی فه‌رمی له‌و وڵاته‌یه، له کۆشکی حوسه‌ینییه له عه‌مانی پایته‌خت کۆبووه‌ته‌وه. له کۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندیی ستراتیژیکی نێوانیان کردووه‌ته‌وه.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا هه‌روه‌ها جه‌خت له چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی سووریا به رێگه‌ی ئاشتیانه و کێشه‌ی نێوان فه‌ڵه‌ستین و ئیسرائیل له‌سه‌ر بنه‌مای دوو ده‌وڵه‌ت کراوه‌ته‌وه.
شا عه‌بدوڵڵا و بایدن هه‌روه‌ها تاوتوێی هه‌وڵه‌کانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر و توندڕه‌وییان له ناوچه‌که و له جیهان کردووه و شای ئوردن جه‌ختی له‌وه کردووه‌ته‌وه که پێویسته پشتیوانی حکوومه‌تی عێراق له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆردا بکرێت.
جۆ بایدن سوپاسی ئوردنی کردووه که هه‌وڵه‌کانی خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ فه‌راهه‌مکردنی ئاشتی و سه‌قامگیری له ناوچه‌که‌دا و هه‌ردوولا جه‌ختیان له به‌ره‌وپێشبردنی په‌یوه‌ندیی ستراتیژیکی نێوانیان کرده‌وه.
له چوارچێوه‌ی گه‌شته‌که‌یدا بۆ خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌ره‌تا بایدن سه‌ردانی ئیماراتی کرد، دوێنێ به‌جیا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ک له سه‌رۆکی فه‌ڵه‌ستین مه‌حموود عه‌باس و سه‌رۆکوه‌زیرانی ئیسرائیل بێنیامین نه‌تانیاهودا کۆبوویه‌وه.