Laith Al-jnaidi,Gülşen Topçu
31 مای,س 2021•نوێکردنەوە: 01 حوزەیران 2021
عه‌ممان – AA
شای ئوردن، عه‌بدوڵڵای دووه‌م داوا له حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات چاكسازی ئه‌نجام بدات.
دیوانی شاهانه‌ی ئوردن رایگه‌یاند كه عه‌بدوڵڵای دووه‌م لە كۆشكی حوسەینییە له عه‌ممانی پایته‌خت له‌گه‌ڵ سیاسه‌تمه‌داران كۆبووه‌ته‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا عه‌بدوڵڵای دووه‌م په‌یامی خۆی ئاراسته‌ی حكوومه‌ت كردووه و داوای ئه‌نجامدانی چاكسازیی ئابووری و كارگێڕی كردووه.
عه‌بدوڵڵای دووه‌م به پێویستی زانیووه کە له پرۆسه‌ی چاكسازیدا، بیروبۆچوونی هاووڵاتییان وه‌ربگیرێت و سوود له تێڕوانینی پسپۆڕان ببیندرێت. سه‌رنجیشی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێیه‌وه، هه‌ژاری و بێكاری زیاد بووه و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌مانه‌یش كاری زیاتری ده‌وێت.