Sangar Hamad Azeez
09 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 09 حوزەیران 2018
ئەنقەرە - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان پەیوەندیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ شای ئوردن، عه‌بدوڵڵای دووه‌م ئەنجامدا و لەمیانیدا رایگەیاند کە وه‌ک توركیا گرنگیی زۆر به یه‌كێتیی و پێكه‌وه‌ژیانی ئوردن و، خۆشگوزه‌رانی ئابووریی ئه‌و وڵاته ده‌ده‌ن.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیاوە وەرگیراون، سەرکۆماری تورکیا ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ شای ئوردن عەبدوڵڵای دووەم ئەنجامداوە
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکە باس لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵات و رەوشی ناوچەکە کراوە.
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ شای ئوردن، عه‌بدوڵڵای دووه‌م رایگەیاند کە وه‌ک توركیا گرنگیی زۆر به یه‌كێتیی و پێكه‌وه‌ژیانی ئوردن و، خۆشگوزه‌رانی ئابووریی ئه‌و وڵاته ده‌ده‌ن و، هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ سەرۆکوەزیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومه‌ت له ئوردن، عومه‌ر رزاز خواست.