حه‌له‌ب
سه‌رچاوه ناوخۆییه‌كان رایانگه‌یاند كه له دوای كوژرانی 12 چه‌كداری به‌ره‌ی ئیسلامیی له لایه‌ن رێكخراوی داعشەوە، شه‌ڕێكی توند له نێوان به‌ره‌ی ئیسلامیی و رێكخراوی داعش له باكووری شاری حه‌له‌ب سه‌ریهه‌ڵداوە، هاوكات به‌ره‌ی نوسڕه و سوپای سوریای ئازاد پاڵپشتی به‌رەی ئیسلامی‌یان كردووە.
به‌رپرسی راگه‌یاندنی یەکینەی ته‌وحیدی سه‌ر به به‌ره‌ی ئیسلامیی ساڵح عهنادهنی به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند، كه شه‌ڕێكی قورس له هه‌ردوو گوندی دهبیق و ئیحتیمالات له باكووری حه‌له‌ب له نێوان به‌ره‌ی ئیسلامیی و رێكخراوی داعش روویداوە.
عهنادهنی راشیگه‌یاند كه به‌رەی ئیسلامیی به دۆشكه و تانك هێرشی كردووەته سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی داعش له‌و دوو گونده و زیانێكی زۆری به داعش له‌و ناوچه‌یه گه‌یاندووه.