مه‌درید
به ده‌ستپێشخه‌ری "كۆمه‌ڵگەی سڤیلی كه‌ته‌لۆنیا" هه‌زاران كه‌س له گۆڕەپانی كۆتهلۆنیای شاری به‌رشه‌لۆنه كۆبوونه‌وه و به گوتنه‌وه‌ی دروشمی " ئیسپانیا هی هه‌مووانه" پرۆتێستۆی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیایان کرد، كه بڕیاره ریفراندۆم له‌وباره‌یه‌وه له 9ی تشرینی دووه‌م ئه‌نجام بدرێ.
خۆپیشانده‌ران، لایه‌نگرانی سه‌ربه‌خۆییان به "جوداخواز و تیرۆریست" ناوزه‌ند كرد و جه‌ختیان له‌وه‌كرده‌وه كه كه‌ته‌لۆنیا له‌گه‌ڵ ئیسپانیا ده‌مێنێته‌وه.