Muhammed Nuri Erdoğan
23 مای,س 2024•نوێکردنەوە: 24 مای,س 2024
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، شەهیدبوونی سەربازێکی بەناوی وەدات زۆربا لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ ڕایگەیاند بەهۆی تەقینەوەی مینێکەوە کە پێشتر لەلایەن چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستییەوە دانرابوو.
لەو بارەیەوە، وەزارەتەکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە: "ڕۆژی ٢٢ی ئایاری ٢٠٢٤، لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ-قفڵ، هاوڕێمان وەدات زۆربا کە سەربازێکی گرێبەستی پیادەیە بەهۆی تەقینەوەی مین کە پێشتر لەلایەن چەکدارانی ڕێکخراوی تیرۆریستیی جوداخوازەوە دانرابوو بە سەختی برینداربوو، سەرەڕای ئەوەی دەستبەجێ گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە و هەموو کارێکی پێویستی بۆ ئەنجامدرا، بەڵام نەتوانرا گیانی ڕزگار بکرێت و شەهید بوو".
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "داوای لێخۆشبوون لە خودا بۆ ئەم شەهیدە ئازیزەمان دەکەین کە ئازارێکی قووڵی لا دروست کردوووین، پرسە و سەرەخۆشی ئاڕاستەی خانەوادە قەدرگرانەکەی و سوپای تورکیا و گەلە ئازیزەکەمان دەکەین".