Zana Natık Kerem
02 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 03 نیسان 2019
بەغدا ــ AA
بە ھۆی ئەگەری دروستبوونی لافاو لە ئەنجامی باران بارینی بەخوڕ کە ناوچەکەی گرتووەتەوە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق، باری لەناکاوی لە پێنج پارێزگا راگەیاند.
بریکاری وەزارەتی ناوخۆ، عەقیل خەزعەلی رایگەیاند، باری لەناکاو لە ھەریەک لە پارێزگاکانی سەڵاحەددین، کەرکووک، دیالە، واست و میسان راگەیەندراوە چونکە پێشبینی وایە لە ئەنجامی باران بارینی بەخوڕ، لافاو ئەو پێنج پارێزگایە بگرێتەوە.
رۆژی یەکشەممە پارێزگاری بەغدا، فەلاح جەزائری بە ھۆی مەترسیی دروستبوونی لافاو لە ئەنجامی باران بارینی بەخوڕ، باری لەناکاوی لە بەغدا راگەیاندبوو.
ھاوکات دانیشتوانی ژمارەیەک لەو گوندانەی کە دەکەونە سەر لێواری رووباری دیجلە لە پارێزگای سەڵاحەددین لەبەر مەترسی دروستبوونی لافاو گواستراونەتەوە بۆ ناوچە ئارامەکان.