Rewa Mahmut Hasan
02 ئادار 2016•نوێکردنەوە: 03 ئادار 2016
نووسینگەی رۆژنامەنووسی سەرۆکوەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی راگەیەندراێکی بڵاو کردۆتەوە و تێدا ئاماژەی بەوە داوە کە لە چاوپێکەوتنەکەی عەبادی لەگەڵ سکرتێری گشتیی ناتۆ ژەنس ستۆلتەنبەرگ، باس لە پێشهاتەکانی تەناهیی وڵات و پرسی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و راهێنانی هێزی عێراقی لەو بارەیەوە تاوتوێ کراوە.
ستۆلتەنبەرگ بەهۆی ئەو هێرشانەی لەو دواییەدا کراونەتە سەر بەغدا، پرسەی خۆی ئاراستەی سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە و هەروەها پشتگیری ناتۆی بۆ عێراق لەبارەی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆرەوە دووپات کردۆتەوە.