Eşref Musa,Mazın Asad
13 کانوونی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 14 کانوونی دووەم 2018
ئیدلب - AA
ھێزەکانی سوپای تورکیا بە چڕی تۆپبارانی بارەگاکانی رێکخراوی تیرۆریستی پەیەدە/پەکەکەیان لە عەفرین کرد.
لەساتی پەیامەکەی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لەمیانی شەشەمین کۆنگرەی ئاسایی لقی ئاک پارتی لە شاری ئەلعەزیز لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی رێکخراوی تیرۆریستی لە سووریا، یەکە تۆپھاوێژەکانی سوپای تورکیا ھێرشیان کردە سەر بارەگاکانی پەیەدە/پەکەکە لە عەفرین.
ئەردۆغان لە گوتارەکەیدا رایگەیاند "بە ئۆپەراسیۆنی ئیدلب باڵی رۆژئاوای ئەو رێڕەوە دەڕوخێنین. با ئەوەش بزانن کە ئەگەر تیرۆریستانی عەفرین خۆیان رادەست نەکەن، ئەوێیان بەسەردا دەڕوخێنین".
بەپێی ئەو زانیارییانەی پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو لە ئیدلب دەستی کەوتووە، یەکە تۆپھاوێژەکانی تورکیا لە شارۆچکەکانی رەیحانلی و کرکخانی شاری ھەتای و خاڵەکانی ناوچەکانی داماڵدراو لە پێکدادان لە ئیدلب، بارەگاکانی رێکخراوی تیرۆریستی پەیەدە/پەکەکەی لە عەفرین تۆپباران کرد.
یەکەکانی سوپای تورکیا لەکاتی نیوەڕۆی ئەمڕۆ دەستی بە ھێرشەکان کرد کە بە لانیکەم ٣٦ جار تۆپبارانی ناوچەکانی باسوفان، جیندەرەس، دێر بەلت و راجۆ سەر بە عەفرینیان کرد.