Abdullah Shukur
21 حوزەیران 2016•نوێکردنەوە: 22 حوزەیران 2016
سەرۆکی رووسیا ڤلادیمیر پوتین و سەرکۆماری ئازەربایجان ئیلھام عەلییەڤ و سەرکۆماری ئەرمینیا سێرجژ سارکیسیان بەمەبەستی تاوتوێی کێشەی قەرەباغ لە پیتەرسبێرگ کۆبوونەوە.
لە دوای کۆبوونەوەکەی ھەر سێ سەرۆکەکە، بەیاننامەیەکی ھاوبەش دەرکرا.
بەپێی ئەو بەیاننامەی کە لە سایتی فەرمی کرێملین بڵاوکراوەتەوە، عەلییەڤ و سارکیسیان جەختیان لە بەردەوامی قۆناغی ئاشتی لە ناوچەی قەرەباغ و سەقامگیری ناوچەکە کردووەتەوە.
لەم چوارچێوەیەش ھەردوو سەرکۆماری ئازەربایجان و ئەرمینیا ھاوڕابوونە لەسەر زیادکردنی ژمارەی چاودێرانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ناوچەی شەڕ و پێکدادانەکانی سنووری ھەردوو وڵات.
راشگەیەنرا کە عەلییەڤ و سارکیسیان بڕیارێکی ھاوبەشیان دەرکردووە لەسەر پێکھێنانی ژینگەیەکی لەبارە بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەی قەرەباغ.
لە لایەکی دیکەش پوتین پێش کۆبوونەوەکە بە جیا لەگەڵ عەلییەڤ و سارکیسیان کۆبووەتەوە.