Ömer Tuğrul Çam
15 کانوونی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2021
برۆکسل ــ AA
سەرکۆماری ئازەربایجان، ئیلھام عەلیێڤ و سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا، نیکۆل پاشینیان لە میانی کۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەورووپا، چارلز میشێل جەختیان لەسەر ئەوە کردووە کە پابەندبن بە رێککەوتنی ئاگربەست لە قەرەباغ.
بەپێی راگەیەندراوێک کە لەلایەن چارلز میشێل بڵاوکراوەتەەوە، ئاماژە بەوەدراوە کە لە کۆبوونەوەکەدا، ئیلھام عەلیێڤ و نیکۆل پاشینیان رایانگەیاندووە، بەڵێن و رێککەوتنەکانی نێوانیان لەبارەی ئاگربەست جێبەجێ دەکەن، ھەروەھا ئاماژەیان بەوەیشداوە، ئەوەی لە رۆژی ٢٦ی تشرینی دووەمی رابردوو لە سۆچی لەسەری رێککەوتوون، جێبەجێی دەکەن.
بەپێی راگەیەندراوەکە لە کۆبوونەوەکەدا، سەرکۆماری ئازەربایجان، ئیلھام عەلیێڤ و سەرۆکوەزیرانی ئەرمینیا، نیکۆل پاشینیان ھەروەھا باسیان لە بڕیارەکانی خۆیان لەبارەی دەستکردن بە دووبارە نۆژەنکردنەوەی ھێلەکانی ئاسنین و گرتنەبەری رێوشوێنەکان بۆ چاودێرکردنی سنوور و گومرک کردووە.
لای خۆیەوە سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەورووپا، چارلز میشێل....