Zana Natık Kerem
18 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 25 کانوونی یەکەم 2017
غەززە ــ AA
فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل، سێ سەربازیی بزووتنەوەی حەماسی لە باكووری رۆژئاوای كەرتی غەززە بۆردومان كرد، بێ ئەوەی هیچ زیانێكیان لێ بكەوێتەوە.
سەرچاوەیەكی ئەمنی فەڵەستینی كە نەیویستووە ناوی ئاشكرا بكرێت رایگەیاند، بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، فڕۆكە جەنگییەكانی ئیسرائیل سێ خاڵی سەربازیی سەر بە كەتائیبەکانی عەزەددین قەسام باڵی سەربازیی حەماس لە باكووری رۆژئاوای شاری غەززە بۆردومان كردووە.
سەرچاوەكە باسی لەوەش كرد، ئەو سێ خاڵە سەربازییە كە لە لایەن فڕۆکە جەنگییەكانی ئیسرائیل بۆردومان كراون بە تەنیشتی یەكەوە بوون و لەسەر ئاستی ناوخۆ بە ناوەكانی (بەحرییە، عەسقلان و واحە) ناسراون و دەكەونە باكووری رۆژئاوای شاری غەززە.
دوێنێ یەكشەممە سوپای ئیسرائیل رایگەیاندبوو كە مووشەكێك لە کەرتی غەززەوە ئاراستەی خاكی ئیسرائیل كرابوو، بێ ئەوەی هیچ زیانێكی لێبكەوێتەوە.