Sangar Hamad Azeez
13 تشرینی دووەم 2018•نوێکردنەوە: 15 تشرینی دووەم 2018
غەززە - AA
لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە، هاووڵاتییەکی دیکەی فەڵەستینی شەهید بوو، بەم پێیەش ژمارەی ئەو هاووڵاتیانەی کە لە دوێنێوە تاوەکو ئێستا بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیل گیانیان لەدەستداوە، بۆ ٧ کەس بەرزبۆوە.
لە راگەیەندراوێکدا گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی غەززە ئەشرەف ئەلقودرە رایگەیاند کە لە باکووری کەرتی شەریعە لە غەززە گەنجێکی تەمەن ٢٩ ساڵ بەهۆی بۆردومانەکانی فڕۆکەجەنگییەکانی ئیسرائیل گیانی لەدەستدا.
ئەو گوتەبێژە گوتیشی: "ژمارەی ئەو هاووڵاتیانەی کە لە دوێنێوە تاوەکو ئێستا بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیل گیانیان لەدەستداوە، بۆ ٧ کەس بەرزبۆتەوە".
دوا بەدوای رووداوەکەش ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد کە دوای ئەوەی لە غەززەوە مووشەک ئاراستەی ئیسرائیل کراوە، سوپای ئیسرائی بەرپەچی مووشەکەکانی داوەتەوە.
سوپاسی ئیسرائیل به‌رده‌وامه له هێرشكردنه سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه‌ی گه‌مارۆدرا و له به‌رامبه‌ریشدا گرووپه فه‌ڵه‌ستینییه‌كان به مووشه‌ك به‌رپه‌رچی هێرشه‌كان ده‌ده‌نه‌وه.
سوپای ئیسرائیل ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له ئێواره‌ی دوێنێوه تا ئێستا، زیاتر له ٣٠٠ مووشه‌ك له كه‌رتی غه‌ززه‌وه ئاراسته‌ی ئیسرائیل كراوه، به‌شێكی زۆری ئه‌و مووشه‌كانه‌ش له چۆڵهوانییەکان كه‌وتوونه‌ته خواره‌وه.