پاریس
له پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا هێرشێكی چه‌كداریی كرایه سه‌ر بینای گۆڤاری كاریكاتێریی شارل یێبدۆ.
له‌مباره‌یه‌وه كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی iTeleی فه‌ڕه‌نسی بڵاوی كرده‌وه كه سێ كه‌سی چه‌كدار هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر ناوه‌ندی گۆڤاری چارلی هێبدۆ له پاریس، به‌و هۆیه‌وه لانی كه‌م 10 كه‌س كوژراون و پێنجی دیكه‌ش بریندار بوون.
به پیی هه‌واڵی ته‌له‌فزیۆنه‌كه، سێ چه‌كداره‌كه ده‌مامكدار بوونە و چه‌كی كلاشینكۆفیان پێ بووه، دوای ئه‌وه‌ی چوونه‌ته ناوه‌وه‌ی بینای گۆڤاره‌كه، به شێوه‌یه‌كی هه‌ڕه‌مه‌كی ته‌قه‌یان به نێو كارمه‌نده‌كاندا كردووه.
ئه‌وه‌ش راگه‌یاندرا كه وه‌زیری ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا به‌ره‌و شوینی رووداوه‌كه چووه.
هاوكات زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه له نێو برینداره‌كاندا كارمه‌ندێكی پۆلیس هه‌یه و له به‌رده‌م بیناكهشدا بریندار كه‌وتووه.
گۆڤاری كاریكاتێریی فه‌ڕه‌نسی شارل یێبدۆ، دوو ساڵ پێش ئێستا كاركاتێری له‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری ئیسلام بڵاو كرده‌وه، ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ئاستی جیهان لێكهوتهوه و هه‌ر به‌و هۆیه‌وه فه‌ڕه‌نسا نوێنه‌رایەتی و دامه‌زراوه رەسمییەکانی خۆی له نزیكه‌ی 20 وڵاتی جیهان به شێوه‌یه‌كی كاتیی داخست.