عەفرین
شاری عەفرین لە ماوەی سێ رۆژی رابردوو باران بارینێكی بەخۆڕی بەخۆیهوه بینی كە بەهۆیەوە، هەم شەقامەكانی شارەكە پڕبوون لە ئاوا و هەم رێگەی هاتووچۆی نێوان عەفرین و ناوچەكانی دەورووبەری بچڕا.
بەپێی زانیارییهكانی نوسینگەی دەستەی چاودێری كشتوكاڵی لە عەفرین، لە دوێنێ ئێوارەوە تا ئەمڕۆ نزیكەی زیاتر لە 60 ملیمهتر باران لە عەفرین باریووه كە رێژەی ساڵانەی باران بارین لەو شارە دەگاتە 400 ملیمهتر.
لهم بارهیهوه بەڕێوەبەری نوسینگەی دەستەی چاودێری كشتوكاڵی لە ئیدارەی شاری عەفرین نوری مستۆ لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو ئاشكرای كرد كه رێژەی باران بارین لەو شارە ساڵانە دەگاتە 400 ملیمهتر و تا ئێستا سێ یەكی ئەو بارانە كە رێژەكەی گەیشتووەتە 130 ملیمهتر، باریوه.
مستۆ لەبارەی كەشوهەوای عەفرین لە وەرزی زستان گوتی: "لە ماوەی سێ رۆژی رابردوو گەردەلوولی (زینە) تەواوی ناوچەكانی عەفرینی گرتەوە كە بەهۆییەوە بارانێكی بەخۆر لە عفرین و دەرووبەری باری و بە تایبەتیش ئێستا پێشبینی دەكرێت بەفر لە كوێستانهكانی ناوچهكه ببارێت".
بەڕێوەبەری نوسینگەی دەستەی چاودێری كشتوكاڵ لە عفرین ئاماژەی بەوەشدا كه هەر بە هۆی باران بارینەوه شەقامەكانی شارەكە پڕبوونە لە ئاو و رێگەی هاتووچۆش لە نێوان عفرین و ناوچەكانی دەورووبەری بچڕاوه.
لەبارەی پلەكانی گهرما، مستۆ گوتی: "پلەی گەرما لە شارەكە زۆر دابەزیووە و لهبهر ئهوهی بارانێكی زۆر باریوه، پێشبینی دهكرێت بهروبوومه كشتوكاڵیهكان ئهمساڵ له عەفرین به بهراورد لهگهڵ ساڵانی رابردوو. زۆر باشتر بێت".