Murat Ünlü,Hemın Othman Mohammed
16 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 16 ئاب 2017
پاریس - AA
ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی کە لە فەڕەنسا به تۆمه‌تی توندڕه‌وبوون چاودێری ده‌كرێن، 18 هه‌زار و 500 كه‌سی تێپه‌ڕاندووه.
وه‌زیری ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا، جیرارد كۆڵۆمب له لێدوانێكدا بۆ رادیۆی Europe 1، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له ماوه‌ی دوو ساڵی رابردوودا، ژماره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی گومانی توندڕه‌وبوون و ئه‌گه‌ری ئه‌نجامدانی كرده‌ی تیرۆریستیان لێده‌كرێت له‌سه‌دا 60 به‌رزبووه‌ته‌وه.
جیرارد كۆڵۆمب باسی له‌وه كرد كه له‌و چوارچێوه‌یه‌دا له رێگه‌ی به‌رنامه‌ی Fiş Sه‌وه چاودێری زیاتر له 18 هه‌زار و 500 كه‌س كراوه و، ئه‌و ژماره‌یه‌ش به به‌رده‌وامی روو له به‌رزبوونه‌وه‌یه.
وه‌زیری ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا، ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو كه له‌پاڵ زیادكردن بۆ ناو لیسته‌كه، هاوكات ژماره‌یه‌كیش له لیسته‌كه ده‌رهێنراون.