Rewa Mahmut Hasan
16 ئاب 2017•نوێکردنەوە: 17 ئاب 2017
پەکین - AA
بە پێی هەواڵێکی چاینا دەیلی، سەرۆک ئەرکانی سوپای ئەمریکا، جەنەرال جۆزێف دانفۆرد لە پەکینی پایتەختی چین لەگەڵ سەرۆک ئەرکانی سوپای رزگاری چین، فانگ فینگوی کۆبوویەوە.
هەردوولا رێککەوتنێکیان واژوو کردووە تایبەت بە دروستکردنی میکانیزمێکی پەیوەندی لە نێوان سوپای ئەمریکا و سوپای رزگاری گەلی چیندا.
فانگ فینگوی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ هاوتا ئەمریکیەکەیدا ئاماژەی بەوەدا کە سوپای چین خوازیارە لەگەڵ سوپای ئەمریکادا ئاسایشی دوولایەنە زیاتر بکەن و گوتی: "تاکە بژاردەی دروست، هاوبەشیکردنی بێ وێنەی هەردوولایە".
لای خۆیەوە جۆزێف دانفۆرد ئاماژەی بەوەدا ئەوان بەردەوام دەبن لەبەرەپێشبردنی پەیوەندیەکانیان و جەختیشی کردووە کە دەبێت هەردوولا هاریکاریەکانی نێوانیان قوڵتر بکەن تاکو کێشەکانی هەردوولا بە شێوەیەکی ئیجابیانە چارەسەر بکەن و گوتی: "ئەگەر لەسەر زۆر پرسیش هاوڕا نەبین، بەڵام هەردوولا هەوڵدەدەین چارەسەریی بکەین بۆیە هەمان بەڵێن دەدەین".