Ramal Abdullah Mahmood
15 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 16 حوزەیران 2017
کوالا لامپور – AA
فڕۆکەیەکی جەنگی جۆری Hawk 108 هێزە ئاسمانییەکانی شانشینی مالیزیا ونبوو.
بەپێی هەواڵی ئاژانسی فەرمی مالیزیا BERNAMA، بەیانی ئەمڕۆ فڕۆکەیەک لە بنکەیەکی ئاسمانی نزیک پایتەختی ویلایەتی پاهانگ هەڵستا و نیو کاتژمێر دواتر پەیوەندی لەگەڵ رادار پچڕا.
لەکاتی ونبوونی فڕۆکەکەدا لە سنووری ویلایەتەکانی تەرەنگانو و پاهانگ بینراوە.
یەکەکانی هێزی ئاسمانی هەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە بۆ دۆزینەوەی فڕۆکە ونبووەکە.