مۆسکۆ
فێستیڤاڵی خلیسکانێ و ئەو كهل و پهلانهی لەسەر بەفر خلیسکانێیان پێ دەکرێ، لە مۆسکۆی پایتەختی روسیا سەرەڕای ئەوەی بووه ھۆی سهرنج راکێشانی خەڵکی مۆسکۆ، ھاوکات وەکو پیشانگایەک بوو بۆ نمایشكردنی ھێزی مرۆڤ بۆ نیگارکێشی و دیزاینی جوراوجۆر. لەو فەستیڤاڵەدا كهل و پهلی خلیسکانێ وەکو ئۆتۆمبێلی ئاسمانی، ئەسپی ترۆیا، ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن، تانکی سوپای سور و چەندەھا جۆرەی دیکە لەو كهل و پهلانه نمایش کران.
لەو فێستیڤاڵهدا کە لە پارکی سۆکۆلنیکی شاری مۆسکۆ رێكخرا، ژمارەیەکی زۆری وەرزشوان و خەڵکی دیکە ئامادە بوون. وەرزشوانەکان بەو كهل و پهلانهی خلیسکانێ کە خۆیان دروستیان کردبوو، دەستیان بە پێشبڕکێ کرد، لێژنهی داوەریش لە بواری دیزاینی سەرنج راکێش، خێرایی و چالاكی تیمە بەشداربووەکان پلەی بە بەشداربووان دەدا.
یەکێک بە سەرنج راکێشترین تیمەکانی بەشداربووی ئەو فێستیڤاڵه، تیمی ئاسمانی بوو. ئەندامانی ئەو تیمە بانگهشهی ئەوەیان دەکرد لە مارسەوە ھاتوونە و دەیانەوێ گوێ زەوی داگیر بکەن، چونکە تەنیا قارەمانن کە دەتوانن جیھان رزگار بکەن.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو