قاھیرە
ئەمرۆ حکومەتی کاتی میسر به سهرۆكایهتی حازم بیبلاوی نامەی دەست لە کارکێشانەوەی پێشکەشی سەرکۆماری میسر عەدلی مەنسور کرد.
سەرۆکوەزیرانی میسر حازم بیبلاوی لە سەر تەلەڤیزیۆنی رەسمی میسر رایگەیاند کە بە ھۆی زیادبوونی ژمارەی مانگرتوان بریاری دەست لە کارکێشانهوه دەدەم. میسر بە کاتێک زۆر مەترسیداردا تێپەردەبێ. مەترسی زۆر گەورە لە بەردەم میسر ھەیە. کاتی ئهوهنیه بۆ بهرژوهندی تاكه كهسێك و گروپێك كار بكهین. ویستمان حکومەتی میسر لە قەیرانی سیاسی, ئابووری و ئارامی رزگار بکەین، بەڵام ھەندێک لایهن و کەس بە توندی بهرهنگاری ئێمه بوونهوه. یەکەم قۆناخی حکومەتی کاتی میسرمان بهسهركهوتوویی كۆیایی پێ هێنا. دەستوورێکی نوێمان ئامادەکرد، بەڵام لە رفیراندۆمدا ھەموو لایەنەکانی میسر بەشداریان تێدا نهكردو ئەمە کۆسپێکە لەبەردەم دیموکراسی میسر.
بۆ وەرگرتنی وردەکاریی زیاتر (ھەواڵ، وێنە، ڤیدیۆ) ببن بە ئابوونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو