Yusuf Özcan
22 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 23 تشرینی یەکەم 2021
پاریس- AA
سەرۆکوەزیرانی فەڕەنسا، جان کاستێکس ئەوەی ئاشکرا کرد کە دوای ئەوەی نرخی سووتەمەنی و غازی سروشتی لە بەرزی نرخدا ژمارەی پێوانەیی تۆمار کردوە، وەک هاوکارییەک حکوومەت ١٠٠ یۆرۆ دەبەخشێتە ئەو کەسانەی داهاتی مانگانەیان لە دوو هەزار یۆرۆ کەمترە.
کاستێکس، لە میانەی لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی "TFI" باسی لە رێوشوێنەکانی حکوومەتی پاریس کرد دوای بەرزبوونەوەی بەرچاوی نرخی سووتەمەنی و غازی سروشتی.
ناوبراو، ئەوەی ئاشکرا کرد کە ٣٨ ملیۆن هاووڵاتی فەڕەنسی هەن کە داهاتی مانگانەیان کەمتر لە دوو هەزار یۆرۆیە و حکوومەت مانگانە ١٠٠ یۆرۆ هاوکاری ئەم کەسانە دەکات بۆ کڕینی سووتەمەنی.
دەربارەی گوژمەی ئەم هاوکارییەش سەرۆکوەزیرانی فەڕەنسا ئەوەی ئاشکرا کرد کە تێچووی دابین کردنی ئەم هاوکارییە ٣،٨ ملیار یۆرۆیە.
جان کاستێکس، باسی لەوەش کرد کە نرخی غازی سروشتی بەدرێژایی ساڵی ئایندە جێگیر دەبێت.