Yusuf Özcan
20 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 20 تشرینی یەکەم 2020
پاریس - AA
وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا، جیراڵد دارمانین رایگەیاند کە ژمارەیەکی زۆر رێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنیی موسڵمانان لە وڵاتدا دادەخەن.
جیراڵد دارمانین لە لێدوانێکیدا بۆ رادیۆی Europe1، باسی لەوە کرد کە دوای دۆزینەوەی تەرمی مامۆستایەک بە سەربڕدراوی لە ناوچەی کۆنفلانس سانت-هۆنۆرینل، ٥١ دەستە و رێکخراوی کۆمەڵگای مەدەنیی موسڵمانان لەلایەن دەوڵەتەوە دەخرێتە ژێر چاودێرییەوە.
وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا ئەوەشی خستەڕوو کە ژمارەیەک لەو دەستە و رێکخراوانە بە رەزامەندی ئەنجوومەنی وەزیران، دادەخرێن.
هەفتەی رابردوو لە پاریس هەڵکوترایە سەر رێکخراوی بەرەکەسیتی (BarakaCity)، هەروەها ماڵی دامەزرێنەری رێکخراوەکە.
لە میانی چەند هەفتەی رابردوودا، هەڵکوتانە سەر رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنیی موسڵمانان لە فەڕەنسا رووی لە بەرزبوونەوە کردووە.
وەزیری ناوخۆی فەڕەنسا، جیراڵد دارمانین لە ١٣ی تشرینی یەکەمدا، باسی لەوە کردبوو کە لە چوارچێوەی ''بەرەنگاربوونەوەی ئیسلامی توندڕەو'' مانگی رابردوو ١٢ مزگەوت، خوێندنگەی تایبەت، رێکخراو و شوێنکاریان داخستووە و لە سەرەتای ساڵیشەوە تا ئێستا ئەو ژمارەیە گەیشتووەتە ٧٣.