Betül Yürük
22 تەمووز 2020•نوێکردنەوە: 22 تەمووز 2020
نیویۆرک - AA
تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک، هۆشداری "پشتگیریی کردن"ی خستە سەر بابەتێکی بڵاوکراوەی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ کە تیایدا باسی لەوە کردبوو ئەگەر دەنگدانەکانی مانگی تشرینی دووەم لەڕێی پۆستەوە ئەنجامبدرێن ئەوا گەورەترین ساختەکاری لە مێژووی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا روودەدات.
ئەم هۆشدارییە هیچ ئاماژەیەک بەوە ناکات کە بابەتەکانی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ راستن یاخود هەڵەن، بەڵکو بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ ماڵپەڕێکی فەرمی رێنمایی دەکات کە تایبەتە بە رێنماییەکانی دەنگدان لە هەڵبژاردنە سەرۆکایەتییەکەی ئەمریکادا.
ئەم بڕیارەی فەیسبووک دوای ئەوە هات کە لەلایەن کاندیدی پارتی دیموکرات بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدن و چەندین کەسایەتی دیکەوە رەخنەی ئەوەی لێگیرا کە هیچ رێوشوێنێکی نەگرتووەتەبەر بۆ رێگریی کردن لە بڵاوکردنەوەی زانیاری هەڵە و بەلارێدابردنی رای گشتیی.
لە ماوەی رابردوودا، تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر هۆشدارییەکانی وەک "زانیارییەکە پشتڕاست بکەرەوە"، "توندوتیژییەکان زیاد بکە" و "چەواشەکاری"ی بۆ بابەتەکانی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ زیاد کردبوو.