Hemn Osman
27 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 28 کانوونی یەکەم 2015
فه‌ڵه‌ستینیه‌كان، به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاڵای فه‌ڵه‌ستین، وێنه‌ی كوژراوەکانیان و درووشمی دژی داگیركاری ئیسرائیل، له به‌رده‌م ده‌روازی شام گردبوونه‌وه‌یه‌كیان رێكخست كه له قودس به شاری دێرین ناسراوه و به شوورا ده‌وره دراوه.
هاوكات خۆپیشانده‌ران هوتافی "ئه‌ی شه‌هید خوێن و گیانمان فیدات بێت" و "ئازادی"یان ده‌گوته‌وه، له به‌رامبه‌ردا پۆلیس بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشاندانه‌كه گازی فرمێسك‌ڕێژ و بۆمبی ده‌نگی به‌كار دەهێنا.
مانگی سووری فه‌ڵه‌ستین له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: "له ئه‌نجامی ده‌ستێوه‌ردانی پۆلیسی ئیسرائیل له چالاكییه‌كی گرووپێك له هاووڵاتییانی فه‌ڵه‌ستینی، كه زنجیره‌یه‌كی مرۆییان دروست كردبوو، بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی ته‌رمی ئه‌و فه‌ڵه‌ستینیانه‌ی له خۆرهه‌ڵاتی قودس له‌لایه‌ن ئیسرائیله‌وه كوژرابوون، 20 هاووڵاتی فه‌ڵه‌ستینی بریندار بوون".
به‌تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی هێرش به چه‌قۆ له خۆرهه‌ڵاتی قودس، پۆلیسی ئیسرائیل هاووڵاتییه‌كی فه‌ڵه‌ستینی كوشت. سه‌رچاوه‌کانی نێوخۆیی ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه ئه‌و هاوڵاتییه ناوی موسعه‌ب مه‌حموود ئهلغهزهلی تەمەن 26 ساڵ بووە و دانیشتووی گه‌ڕه‌كی سیلڤانی خۆرهه‌ڵاتی قودس بووه.