Rewa Mahmood Hasan
20 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 21 ئادار 2019
لاهای - AA
دادگای پێداچوونه‌وه، بڕیاری ٤٠ ساڵ به‌ند كردنی سه‌ركرده‌ی پێشووی سربیه‌كان رادۆڤان كارادزیج كه به ''قه‌سابی بۆسنا'' ناسراوه، گوڕی بۆ بڕیاری زیندانی هه‌تا هه‌تایی.
دیوانی نێوده‌وڵه‌تی لاهای، له‌سه‌ر بنه‌مای بڕیارێكی ساڵی ٢٠٠٧ له دادگای نێوده‌وڵه‌تی تاوان له یوگسلاڤیای پێشوو سه‌باره‌ت به رووداوه‌كانی سێربێنیستا و ناوچه‌كانی ده‌ورووبه‌ری، ئه‌و تاوانانه‌ی به "كۆمه‌ڵكوژی" ناو بردووه.
ئه‌و دادگایه له ساڵی ٢٠١٦ رادۆڤان كارادزیج-ی وه‌ك تاوانباری شه‌ڕ و كوشتنی به كۆمه‌ڵ، به ٤٠ ساڵ به‌ند كردن سزا دابوو.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی رادۆڤان كارادزیج له روانگه‌ی سربییه‌كان بێ‌تاوان و وه‌ك پاڵه‌وانێك ده‌ناسرێ به‌ڵام توركیا و كۆمه‌ڵگای جیهانی ئه‌و وه‌ك تاوانبار ده‌ناسن و بڕیاری دادگای نێوده‌وڵه‌تی به بڕیارێكی مێژوویی ده‌زانن.