Heman Hussein Yaseen Yaseen
20 ئادار 2019•نوێکردنەوە: 29 ئادار 2019
هه‌ولێر - AA
بەئامادەبوونی پاریزگاری ھەولێر، نەوزاد ھادی و ژمارەیەک لە کۆنسولی وڵاتان لە ھەرێم و ھونەرمەندان و ھاووڵاتییان و میوانانی شاره‌كه، بەبۆنەی ھاتنی جەژنی نەورۆز مەشخەڵی ئاگری نەورۆز لە پارکی شانەدەر لە شاری ھەولێر کرایەوە.
پارێزگاری ھەولێر، نەوزاد ھادی لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە گەلی کورد و نەتەوەکانی دیکە کرد و ھیوای خواست کە ئەم جەژنە ببێتە مایەی ئاشتی و تەبایی لە ناوچەکەدا و، سوپاسی خۆڕاگریی هاووڵاتییانیشی كرد سه‌باره‌ت به رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی قه‌یرانی دارایی.
لە دەستپێکی رێورەسمەکەدا بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەھیدان، ئامادەبووان راوەستان و، دواتر لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری و ھونەری ھەولێر، بەبەشداری چەند ھونەرمەندێکی شاری ھەولێر کۆنسێرتێک پێشکەشکرا.
لە کاتژمێر ٦ لە پارکی شانەدەر مەشخەڵی نەورۆز ھەڵکرا.
نه‌ورۆز له رۆژژمێری كوردیدا به یه‌كه‌م رۆژی ساڵ داده‌نرێ و زۆریه‌ك له نه‌ته‌وه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوڕاست ئه‌م رۆژه به رۆژێكی پیرۆز ده‌زانن.
كورده‌كان له سه‌رانسه‌ری جیهان رۆژی نەورۆز پیرۆزبایی لێكتر ده‌كه‌ن و لە شوێنە بەرزەکان ئاگر دەکرێتەوە.
جگە لەوەش، نەورۆز بە مانای نەمانی سەرما و سۆڵ و ژیانەوەی سروشت و بەیەکەمین رۆژی بەھار دادەنرێت. ھەر بەم بۆنەیەشەوە سه‌رۆكوه‌زیرانی ھەرێمی کوردستان نێچیرڤان بارزانی لە په‌یامێكدا پیرۆزبایی ئه‌م جه‌ژنه‌ی له هاووڵاتییان كرد و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ماوەی چوار رۆژی کردە پشووی فەرمیی لەسەرجەم دامودەزگاکانی حکوومەت.