23 ئادار 2020•نوێکردنەوە: 23 ئادار 2020
كابول - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ به سه‌ردانێكی له‌ناكاو گه‌یشته كابول پایته‌ختی ئه‌فغانستان به‌مه‌به‌ستی درێژه‌دان به رێككه‌وتنی ئاشتی له‌گه‌ڵ تاڵیبان.
سه‌ركۆماری ئه‌فغانستان، ئه‌شره‌ف غەنی له كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار پێشوازیكرد له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ و شاندی یاوه‌ری.
له راگەیەنراوێکدا كه له‌لایه‌ن كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری ئەفغانستان بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه كراوه كه له دیداره‌كه‌دا، درێژه‌دان به گفتوگۆكانی ئاشتی له‌گه‌ڵ تاڵیبان و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه له قۆناغی دواتردا ده‌گیرێنه‌به‌ر، تاوتوێ کراوە.
هه‌روه‌ها له دیداره‌كه‌دا باس له ره‌وشی ئه‌منیی و سیاسیی ئه‌فغانستان كراوە.
حكوومه‌تی ئه‌فغانستان یه‌كێك له مه‌رجه‌كانی رێككه‌وتنی ئه‌مریكا-تاڵیبان كه له ٢٩ی شوباتدا واژووكرا ره‌تده‌كاته‌وه و باس له ئازادكردنی پێنج هه‌زار به‌ندکراوی تاڵیبان ده‌كات، تاڵیبان-یش به‌رده‌وامه له ده‌ستبه‌سه‌ركردنی نزیكه‌ی هه‌زار كارمه‌ندی حكومی، مایک پۆمپیۆ له‌و سه‌ردانه‌یدا داوا له هه‌ردوو لایه‌ن ده‌كات رێك بكه‌ون.
به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی کە ئه‌مریكا-تاڵیبان پێی گه‌یشتوون، حكوومه‌تی واشنتۆن ئامانجی ئه‌وه‌یه دوای چه‌ند ساڵێك، ته‌واوی سه‌ربازه‌كانی له ئه‌فغانستان بكشێنێته‌وه.
له‌ئێستادا ئه‌مریكا نزیكه‌ی ١٢ هه‌زار سه‌ربازی له ئه‌فغانستان هەیه و له‌میانی ١٣٥ رۆژدا، ئه‌و ژماره‌یه بۆ هه‌شت هه‌زار و ٦٠٠ كه‌م ده‌كاته‌وه.