Fuat Kabakcı,Ramal Abdullah Mahmood
02 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 04 شوبات 2019
په‌كین – AA
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین نیگه‌رانی خۆی له كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له رێككه‌وتننامه‌ی هێزی ئه‌تۆمی ناوه‌ندمه‌ودا INF ده‌ربڕی و داوای له ئه‌مریكا و رووسیا كرد "به دیالۆگی بونیاتنه‌رانه چاره‌سه‌ری ناكۆكییه‌كانیان بكه‌ن".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین، گینگ شوانگ نیگه‌رانی وڵاته‌كه‌ی له كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له رێككه‌وتننامه‌ی هێزی ئه‌تۆمی ناوه‌ندمه‌ودا ده‌ربڕی.
گینگ به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه سه‌قامگیری و هاوسه‌نگی ستراتیجی گه‌ردوونی و ئاشتی نێوده‌وڵه‌تی پاراستووه، رایگه‌یاند: "چین دژی بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌وه‌ستێته‌وه بۆ كشانه‌وه له رێككه‌وتننامه‌كه و داوا له ئه‌مریكا و رووسیا ده‌كات به دیالۆگی بونیاتنه‌رانه چاره‌سه‌ری ناكۆكییه‌كانیان بكه‌ن".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی چین له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كردنه فره لایه‌نی رێككه‌وتننامه‌كه به‌شێك له بابه‌ته سیاسیی، سه‌ربازی و یاساییه‌كانیش ده‌گرێته‌وه و گوتی: "چین له دژی ئه‌وه ده‌وه‌ستێته‌وه رێككه‌وتننامه‌كه بكرێته فره لایه‌ن". داكۆكی له‌وه‌ش كرد كه پاراستنی ئه‌و رێككه‌وتننامه‌یه پێویستتره وه‌ك له فراوانكردنی.