Hemn Baban
02 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 03 شوبات 2019
هه‌ولێر-AA
به‌پێی گوته‌بێژی داواكاری گشتی له‌هه‌رێمی كوردستان دادوه‌ر دڵشاد فاییز، له‌ساڵی 2018دا هه‌زار و 221 سكاڵا ده‌رهه‌ق به‌مافی گشتی تۆماركراوه.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه وه‌زاره‌تی دادی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیی رێكخست بۆ گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی داد و گوته‌بێژی داواكاری گشتی و به‌ڕێوه‌به‌ری دادی گشتی له وه‌زاره‌ته‌كه بۆ خستنه‌ڕووی چه‌ندین ئامار و پرسی تایبه‌ت به داد له هه‌رێمی كوردستان.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی داد نه‌ریمان تالیب له سه‌ره‌تای كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا چه‌ند ئامارێكی خسته روو و رایگه‌یاند "داهاتی وەزارەتی داد لە ساڵی 2018 نزیکەی (94) ملیار دیناری عێراقی بووه، بەراورد بە ساڵی 2017، داهاته‌كه‌مان نزیکەی بە ڕێژەی( 27 %) زیادیکردووە، بەراورد بە ساڵی 2016 نزیکەی بە رێژەی ( 50 % ) زیادیکردووە، بەراورد بە ساڵی 2015 نزیکەی بە رێژەی ( 121% ) زیادیکردووە، بەوپێیەش داهاتی وەزارەتمان ساڵانە لە هەڵکشاندایە".
هه‌رچی خهرجییهكانیشه گوتی "خەرجی وەزارەتمان لە ساڵی 2018 نزیکەی (62) ملیار دینارە، بەراورد بە ساڵی 2017، خەرجییەکانمان نزیکەی بە ڕێژەی ( 5 % ) کەمیکردووە".
گوتیشی "لە رێگای بەراوردکردنی داهاتی وەزارەتمان بە خەرجییەکانی لە ساڵی 2018، داهاتمان نزیکەی بە ڕێژەی ( 52 % ) زیاترە لە خەرجیەکانمان".
سه‌باره‌ت به ئاماره‌كانی په‌یوه‌ست به لێبوردنی گشتیشه‌وه نه‌ریمان تالیب گوتی "بەهۆی ئەوەی وەزارەتمان بەشداربووە لە پیادەکردنی یاسای ژمارە (4) ساڵی 2017، یاسای لێبوردنی گشتی لە هەرێمی کوردستان - عێراق، لە ساڵی 2018، لە رێگەی نوێنەرانی وەزارەتمان و دادوەرانی داواکاری گشتی لە لێژنەکانی پێکهێنراو بەپێی ئەم یاسایە، ئاماری زیندانیانی سوودمەند لەم یاسایە به‌مشێوه‌یه بووه، لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان (2,323) زیندانیکراو سوودمەندبوون لەم یاسایە، لە ماوەی پیادەکردنی یاساکە (1,281) زیندانیکراو لە زیندانەکانی هەرێم ئازادکراون، هه‌روه‌ها (1,042) زیندانیکراو بە ڕێژەی (20% تاکو 40%) هێنانەخوارەوەی سزایان بۆ کراوە".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی دادی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌ریمان تالیب بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن زیاتر ئاماری خسته روو و ئاژانسی ئانادۆڵوش ده‌یگواسته‌وه، له‌مباره‌یه‌وه روونی كرده‌وه" ئەنجومەنی شوورای هەرێم لە ڕیگای دادوەریی کارگێڕی (400) داوای دادبینیکردووە و یەکلایکردووەتەوە لەگەڵ ئەنجامدانی (19) رادەربڕینی یاسایی کە لەلایەن دەزگاکانی هەرێم داوای لێکراوە".
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به داواكاری گشتیش گوتیشی "دەزگای داواکاری گشتی لە رێگەی دەستە و لێژنەکانی داوای مافی گشتی (3,639) داوایان تۆمارکردووە لە دادگاکانی هەرێم، بەمەبەستی پاراستنی مافی گشتی، لەگەڵ ئەنجامدانی (4,553) تانەی پێداچوونەوە و نووسینی (92,422) تێخوێندنەوە لەبەردەم دادگاکانی لێکۆلینەوە و سزایی و شارستانی لە هەرێم، سەبارەت بە داواکان".
له‌باره‌ی مامەڵەی کڕین و فرۆشتنیشه‌وه به زه‌وی و زاره‌وه ناوبراو له‌درێژه‌دا گوتی "لە ساڵی 2018 (66,291) مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی خانوو زەوی وزار لە فەرمانگەکانی تۆمارکردنی خانووبەرە ئەنجامدراوە لە سەر ئاستی پارێزگاکانی هەرێمی کودستان، بەراورد بە ساڵی 2017 بە ڕێژەی ( 35% ) زیادیکردووە ، ئەمەش بەڵگەیە لەسەر باشبوونی بازاڕی کڕین و فرۆشتنی خانوو و زەویوزار لە هەرێمی کوردستان بە ڕێژەی ( 35% )، هەروەها لەم ساڵەدا (8,376) سەنەدی تاپۆ دەرکراوە بۆ زەوییە بە کارتەکان لە سەر ئاستی هەرێم، بەراورد بە ساڵی 2017 بە ڕێژەی ( 30% ) سەنەدی زیاتر بۆ زەوییە بە کارتەکان دەرکراوە".
هه‌روه‌ها روونیشی كرده‌وه "لە ساڵی 2018، زیاتر لە (447,612) بریکارنامەی تایبەت لە فەرمانگەکانی دادنووسی لەسەر ئاستی هەرێم دەرچووێندراوە بۆ راییکردنی مامەڵەکان لە رێگای بریکارەکانەوە بە تایبەت لە بواری کرین و فرۆشتن، وەبەراورد بە ساڵی 2017 بەرێژەی نزیکەی (33%) زیادیکردووە، هەروەها (135,271) بریکارنامەی گشتی دەرچووێندراوە، ئەمەش بەراورد بە ساڵی 2017 بەرێژەی (3%) زیادیکردووە".
گوته‌بێژی داواكاری گشتی دادوه‌ر دڵشاد فاییز له‌وباره‌یه‌وه ئاماری خسته روو و رایگه‌یاند "ئه‌و سكاڵایانه‌ی ده‌رهه‌ق به‌مافی گشتی داواكاری گشتی له هه‌رێمی كوردستان تۆماریكردوون له‌ساڵی 2016 بریتی بووه له دوو هه‌زار و 200 سكاڵا و 15 هه‌زار سكاڵا له‌سه‌ر كه‌یسی زێده‌ڕۆیی تۆماركردووه، هه‌روه‌ها له‌ساڵی 2017ش 2000 سكاڵای تۆماركردووه، له‌ساڵی 2018ش هه‌زار و 221 سكاڵا ده‌رهه‌ق به‌مافی گشتی تۆماركراوه".
سه‌باره‌ت به ده‌ستگیركردن و پێشێلكارییه‌كانی دژ به رۆژنامه‌نووسانیش گوتی "هه‌ر كه‌سێك كه ده‌ستگیر ده‌كرێت پێویسته خۆی یان كه‌سوكاری بهدادگهكان رایبگه‌یه‌نێت و رێوشوێنی خۆی بگرێته‌به‌ر، ئێمه‌ش له‌سه‌ر هه‌موو سكاڵاكان كارمان كردووه و كه‌یسه‌كه یه‌كلایی ده‌كه‌ینه‌وه پاش ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی تێدا ده‌كرێت".
سه‌باره‌ت به كه‌یسه‌كانی گه‌نده‌ڵیش دڵشاد فاییز گوتی "هه‌ر كه‌یسێك له دادگه‌كانی لێكۆڵینه‌وه رێوشوێنه‌كانی ته‌واوبێت و ئه‌مه رێوشوێنی ده‌وێت و ماوه‌یه‌كی ده‌وێت".
به‌ڕێوه‌به‌ری دادی گشتی دڵشاد فاییز له وه‌ڵامی پرسیاری ئاژانسی ئانادۆڵو سه‌باره‌ت به‌كه‌یسی بازرگانی له‌گه‌ڵ داعشدا گوتی "نازانم چه‌ند كه‌س ده‌ستگیركراوه له‌سه‌ر ئه‌م پرسه و پێویسته به‌دواداچوونی بۆ بكه‌م و ئینجا وه‌ڵامت ده‌ده‌مه‌وه".
سه‌باره‌ت به پرسی مادده‌ی هۆشبه‌ریش گوتی "سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و مادده‌یه كردووه لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و ئاسایش ئه‌و ژماره‌یه ده‌دات، ئه‌وه‌شی پێویسته ئه‌وانه چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌ربگرن و لایه‌نی ته‌ندروستی به‌كاری خۆیان هه‌ڵبستن و چاره‌سه‌رییان بۆ بكرێت".